مه‌راسمی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ ده‌فته‌ری سه‌ندیكای نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز

170y

به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گوڵان، مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ ده‌فته‌ری “سه‌ندیكای نانه‌واخانه‌كانی شاری سه‌قز” به‌رێوه‌چوو.
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، له‌م مه‌راسمه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپوور”، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٧ له‌سه‌دی حه‌قده‌ست، یه‌كگرتوویی و هاوپشتی چینی كرێكار و به‌دواداچوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان “محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور” ئه‌ندامی سه‌ندیكای نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، قسه‌ و باسێكی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناله‌باری چینی كرێكاری ئێران و حه‌قده‌ستی چه‌ندین به‌رابه‌ر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی، پێویستی یه‌كگرتوویی و هاوپێشتی چینی كرێكار، كه‌لێنی چینایه‌تی له‌ ئێران، بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران پێشكه‌ش كرد.