مه‌راسمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ سه‌عید موعینی

6

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ماوه‌ت”ی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیان به‌ختكردوو سه‌عید موعینی ناسراو به‌ خانه‌، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌، به‌ به‌شداری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ڵ گڵكۆی هاوڕێ “سه‌عید موعینی” تاجی گۆڵ دانرا. پاشان مه‌راسمه‌كه‌ به‌ دیلكه‌مه‌ی شێعر و خوێندنه‌وه‌ی ریزی به‌رنامه‌كه‌ له لایه‌ن‌ هاوڕێ “په‌روین عه‌لی مورادی”، ده‌ستیپێكرد. سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ و راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێبازی رزگاری ئینسان له‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ “نه‌جم محه‌ممه‌د” به‌ ئیجرای سرودێكی نوێ بۆ رێزگرتن له‌ “پێشمه‌رگه‌”، شكێندرا. له‌ درێژه‌دا هاوڕێ “ئیبراهیم عه‌لیزاده‌” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه‌ له‌ قسه‌ و باسێكدا، كاركرد و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ (رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران)ی له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتی چه‌كدارانه‌، دایه‌ به‌ر باس و له‌سه‌ر لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێداگری كرد. له‌ درێژه‌دا ژیاننامه‌ی هاوڕێ سه‌عید موعینی خوێندرایه‌وه‌. له‌ كۆتاییدا هاوڕێ دڵنیا ره‌حیمی به‌م بۆنه‌وه‌ په‌خشانه‌ شێعرێكی دیكله‌مه‌ كرد.