مه‌راسمی رێزلێگرتنی شاملوو له‌ كه‌ره‌ج

303
رۆژی جومعه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، پازده‌هه‌مین ساڵرۆژی گیان له‌ده‌ستدانی “ئه‌حمه‌د شاملوو” به‌ به‌شداری به‌رینی لاوان و ئه‌ندامانی كانونی نوسه‌رانی ئێران، له‌ ژێر گوشاری توندی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی راپۆرتی “كانونی نوسه‌رانی ئێران”، مه‌راسمه‌كه‌ له‌ گۆڕستانی “تاهێر” له‌ كه‌ره‌ج، له‌سه‌ر گلكۆی شاملوو به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌ڕای به‌شداری به‌رینی مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌م شوێنه‌، لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و لاوانی ئازادیخواز و ئه‌ندامانی كانونی نوسه‌ران، مه‌راسمی پازده‌هه‌مین ساڵیادی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م شاعیره‌ی عشق، عداڵه‌ت و ئازادیان به‌ گوڵباران كردنی گڵكۆكه‌ی، رێز لێگرت. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا كانونی نوسه‌رانی ئێران به‌یانییه‌یه‌كیان به‌م بۆنه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ودا هاتووه‌: “شاملوو شاعیری ئازادی و هێمای خۆڕاگری رۆشه‌نفكر و ئه‌هلی قه‌ڵه‌می ئازادئه‌ندیشی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر زۆڵم و زۆر، جه‌هل، چه‌وساندنه‌وه‌، سووكایه‌تی و سانسوور بوو.”