مه‌راسمی رێزگرتن له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ كۆپێنهاگی دانمارك

302y
به‌ راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی دانمارك، رژه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ شاری كۆپێنهاگ وه‌كوو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی دنیا، هاوده‌نگ و هاوكات له‌گه‌ڵ كرێكارانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز، ئه‌حزاب و رێكخراوه‌ چه‌په‌كان له‌ شاره‌ جیاجیاكان له‌م رژه‌ به‌شداریان كرد و ریزی چینایه‌تی و هاوپشتی خۆیان له‌ به‌رده‌م بورژوازی نیشان دا. خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاگارد و ئاڵای سوور و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌و ناوه‌ندی شار وه‌ڕێكه‌وتن. شایانی باسه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستدارانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران، چالاكانه‌ له‌م خۆپشاندانه‌دا به‌شداریان كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وێنه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی، هاوپشتی چینایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌ندكراوی رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی، نیشان دا.