رۆژی جومعه ١١ی گوڵان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، مه‌راسمێك بۆ رێزگرتن له رۆژی جیهانی كرێكار به به‌شداری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، نوێنه‌رانی حیزبه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی، له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له “زڕگوێز”ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌م مه‌راسمه به دیكلهمهی شیعر، خوێندنی تراكت و راگه‌یاندنی لیستی به‌رنامه‌كه، له لایه‌ن موجری ئه‌م رێوڕه‌سمه “په‌روین عه‌لی مورادی” و ئیجرای سرودی ئه‌نترناسیوناڵ له لایه‌ن كۆڕی سرودی كۆمه‌ڵه و دهقێقهیهك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی و رێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد. له درێژه‌دا، هاوڕێ “فه‌ره‌یدون نازری” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، سه‌باره‌ت به رۆژی جیهانی كرێكار، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر موجری به‌رنامه‌كه، ناوی ئه‌و رێكخراو و حێزب و كه‌سایه‌تییه كرێكاریی و سیاسیانه‌ی كه به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ناردبوو، خوێنده‌وه. پاشان سرودی “به‌ری به‌یان” له لایه‌ن كۆڕی سرودی كۆمه‌ڵه‌وه ئێجرا كرا. له درێژه‌دا دوو هونه‌رمه‌ند به ناوه‌كانی “به‌ڕێز محه‌ممه‌د عه‌بدۆل و خاتوو ئاڤان عوسمان” چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریان پێشكه‌ش كرد. ئه‌م مه‌راسمه به بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی، له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.