به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه ١٥ی مانگی ره‌شه‌ممه به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، مه‌راسمێكی گه‌رم و گوڕ به به‌شداری زیاتر له ١٠٠ كه‌س له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستیپێكرد و پاشان بۆ یادی ژنان ئازاده و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای رزگاری و سۆسیالیزم ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شكێندرا. دواتر یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به سته‌م له‌سه‌ر ژنان و ئێش و ئازارێك كه نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها به مه‌حكوم كردنی كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه و دژه ئینسانی “داعش” له شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه له‌دژی ژنان، رێزی له خۆڕاگری و خه‌باتی بوێرانه و فیداكارانه‌ی ژنانی كۆبانی گرت و پێكهێنانی رێكخراوگه‌لی شۆڕشگێڕانه‌ی به رێگاچاره‌یه‌ك بۆ رێكخراو بوونی ئه‌وان و به‌دواداچوون بۆ ویست و داخوازییه‌كانی ناولێبرد. پاش ئه‌وه چه‌ند پارچه شێعر و هه‌روه‌ها قسه و باسێك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن پێشكه‌ش كرا. پاشان بڕیارنامه‌ی ١٧ ماده‌یی كه به‌م بۆنه‌وه‌ی ئاماده كرابوو پێشكه‌ش كرا، كه له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پێشوازی لێكرا. له كۆتایی مه‌راسمه‌كه قسه و باسی ئازاد سه‌باره‌ت به رۆژی ژن و كێشه و گرفته‌كانی ژنان به به‌شداری هه‌ڵسووڕاوانه‌ی ئاماده‌بووان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م مه‌راسمه له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووانه‌وه و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و میوه كۆتایی پێهات.