مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

355t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی رێبه‌ندان ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌، مه‌راسمێكیان له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان به‌رێوه‌برد.
مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستیپێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌قێقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپله‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شدار بووانه‌وه‌ شكێندرا. له‌ درێژه‌دا یه‌كێك له‌ به‌شدار بووان قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر بۆ یادی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “حه‌مه‌ حسین كریمی” كۆپله‌ شێعرێك پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها به‌شدابووان له‌م مه‌راسمه‌دا قسه‌ و باسی ئازادیان كرد. ئه‌م مه‌راسمه‌ پاش سه‌عاتێك له‌ نێو شادی و خۆشحاڵی به‌شدار بووان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی كۆتایی پێهات. شایانی باسه‌ كه‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ به‌ وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌ڵواسینی ئاڵا و پلاكاردی سوور رازابۆوه‌.