رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان، مه‌راسمێك به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و نوێنه‌رانی حیزب و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له شاری “تۆرێنتۆ”ی كانادا به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه له لایه‌ن موجریانی به‌رنامه‌كه هاوڕێیان “فرمێسك ئه‌حمه‌دی و بێهزاد محه‌ممه‌دی”به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و پاشان به راگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد، پاشان بێده‌نگیه‌كه به سروودی “یاد باد” شكێندرا. دواتر هاوڕێ “سه‌لام قادری” پارچه شێعرێكی پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا هاوڕێ “ره‌حمان نجات” له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه به‌م بۆنه‌وه قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كه كه به‌شی هونه‌ری بوو به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ناسراو “فوئاد نه‌راقی و دی جه‌ی ئاروین” تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا.