مه‌راسمی رێزگرتن له‌ ساڵرۆژی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ فوئاد موسته‌فا سوڵتانی

361
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك له‌سه‌ر گڵكوی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی”، رێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م هاوڕێیه گیان به‌ختكردووه‌ گرت.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م مه‌راسمه كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناسیونال و پاشان ده‌قیقه‌ێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای سوسیالیزم ده‌ستیپێكرد. له‌ درێژه‌دا بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ پارچه‌ شیعرێك شێكندرا. پاشان یه‌كێك له‌ ئامادبووان له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پڕ له‌ شانازی و رۆڵی به‌رچاوی هاوڕێ فوئاد له‌سه‌ر خه‌بات و خوڕاگری خه‌ڵكی كوردستان، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد.