مه‌راسمی رێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ فوئاد موسته‌فا سوڵتانی

376
رۆژی سێشه‌مه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری هاوڕێ گیان به‌ختكردوو “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی” له‌ شاری مه‌ریوان، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای سوری سوسیالیزم و هه‌ڵواسینی پلاكارد به‌ سه‌ر شاری مه‌ریوان، یادوبیره‌وه‌ری هاوڕێ فوئادیان به‌رز راگرت.