رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه مه‌راسمێك بۆ رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژنان و لایه‌نه سیاسیه‌كان، كادره‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له “زڕگوێز”ی سلێمانیه به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه هاوڕێ “په‌روین عه‌لیمورادی” ده‌ستیپێكرد. پاشان گروپی سروودی كۆمه‌ڵه، سروودی ئه‌نترناسیۆناڵیان پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م ژنانێك كه له رێگای نه‌هێشتنی سته‌می جینسیه‌تی هه‌وڵیان دا و گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگه‌یاند. پاش ئه‌وه هاوڕێ “سروه ناسری” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وتارێكی به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد. دواتر هونه‌رمه‌ند “نه‌جم محه‌ممه‌د” سروودێك كه بۆ یه‌كه‌م جار و بۆ ئه‌م مه‌راسمه ئاماده‌ی كردبوو، به ژنانی كۆبانی پێشكه‌ش كرد. پاشان هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش “تارا ره‌سول و به‌یان زه‌ندی” چه‌ند به‌رهه‌مێكی خۆیان به یارمه‌تی گروپی موسیقا پێشكه‌ش كرد. له جه‌ریانی ئه‌م مه‌راسمه بهندگهلێك له به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به مافی ژنان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه خوێندرایه‌وه. شایانی باسه كه رێپورتاژی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی جیهانی ژن له مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن چه‌ند كاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی له‌وانه “رووداو، رێگا و كۆمه‌ڵه”ش ئاماده كرا و به‌شێكی به‌رنامه‌كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بڵاو كرایه‌وه.