مه‌راسمی رێزگرتن له‌ ٨ی مارس له‌ گوتێنبێرگ

551t

ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی گوتێنبێرگی سوئێد، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رێزگرتن له‌ روژی جیهانی ژنی له‌م شاره‌ راگه‌یاند.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مارس، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌زاران ئینسانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن له‌ شاری گوتێنبێرگی سوئێد رێپێوانیان كرد. هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ ریزگه‌لی ٥ كه‌سی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌گه‌لێك به‌ ناوه‌ڕۆكی “بژی رۆژی جیهانی ژن”، با هه‌مووان پێكه‌وه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا بگۆڕین، مافی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پێاوان له‌ ته‌واوی بواره‌كانی ژیان و ٦ ساعه‌ت كاری رۆژانه‌ بۆ هه‌مووان” به‌ره‌و ناوه‌ندی شار وه‌ڕێكه‌وتن. رێپێوان و میتینگی ٨ی مارس له‌ شاری گوتێنبێرگ، سه‌عات ٤ و نیوی دوانیوه‌ڕۆ پاش قسه‌ و باسی چه‌ند كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئه‌م شاره‌، كۆتایی پێهات.