مه‌راسمی رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری شاهرۆخ زه‌مانی له‌ ته‌ورێز

800
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی “شاهرۆخ زه‌مانی” به‌ بۆنه‌ی سێهه‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌ كرێكارییه‌، مه‌راسمێكیان له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراو له‌ ته‌ورێز به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌م مه‌راسمه‌دا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر چه‌شنه‌ نه‌وحه‌خوانی و دروشمێكی مه‌زهه‌بی، پێشگیری كرا. بۆ رێزگرتن له‌ ئامانج و بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه سوخه‌نڕانی كرا و دروشم به‌رز كرایه‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ قسه‌ و باسێكدا، به‌رپرسانی رژیمیان به‌ هۆكاری مه‌رگی دڵته‌زێنی شاهرۆخ زه‌مانی ناولێبرد. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئازادی و به‌رابه‌ری و درێژه‌دان به‌ رێگای شاهرۆخ زه‌مانی پێداگری كرا.