مه‌راسمی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن له‌ نۆروێژ

569t

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مه‌راسمی ٨ی مارس به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌ ئینسانه‌ چه‌پ و كومونیسته‌كان و ئازادیخوازان و پارێزه‌رانی مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو، له‌ مه‌یدانی به‌رامبه‌ری ساختمانی پارلمانی نۆروێژ له‌شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی نۆروێژ، مه‌راسمێك وه‌كوو سوننه‌تی هه‌ر ساڵه‌ له‌ دوو به‌ش به‌ڕێوه‌چوو. به‌شی یه‌كه‌م به‌ موعه‌ره‌فی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسمی رۆژی ژن ده‌ستیپێكرد و به‌ پێشكه‌ش كردنی سرود و ئیجرای موزیك و سوخه‌نڕانی درێژه‌ی كێشا. له‌ به‌شی دووهه‌م، به‌شداربووان به‌ره‌و مه‌یدانی كرێكاری شاری ئۆسلۆ له‌ ریزێكی توولانیدا درێژه‌یان به‌ رێپێوانه‌كه‌ دا. ئه‌ندامان و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌م رێپێوانه‌ به‌شداریان كرد. دوای ته‌واو بوونی مه‌راسمه‌كه‌ و رژه‌ی خیابانی، مه‌راسمێكیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی نۆروێژ، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ـــ حێكمه‌تیست له‌ یه‌كێك له‌ سالۆنه‌كانی شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →