به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ٢ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز مه‌راسمێك به بۆنه‌ی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی كوروش به‌خشه‌نده هه‌ڵسووڕاوی سوسیالیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و كوردستان، له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی رژیم به‌رده‌وام هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوروش بانگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه له مه‌راسمی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و دۆستانی كوروش رێز له یادوبیرهوهرییهكانی گیرا و له‌م پێوه‌نده‌دا له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه په‌خشانه شیعرێك خوێندرایه‌وه. شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم به بانگ كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوروش به‌خشه‌نده هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كرد كه ده‌بێ هه‌رچی خێراتر بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم به بۆنه‌ی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، ره‌ت بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاند كه ده‌بێ نووسراوه‌ی سه‌ر به‌ردی گڵكۆكه‌ی كه یه‌كێك له شێعره‌كانی ئه‌حمه‌د شاملوو شاعێری ئازادیخواز و به‌ناوبانگی ئێرانه، پاك بكه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مووه زه‌خت و گوشارانه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی كۆبوونه‌وه و مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه کوروش بەخشەندە هەڵسوڕاوی سوسیالیست و سیمای ناسراوی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران، ئەندامی کومیتەی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێکهێنانی رێكخراوه کرێکاریەکان و ئەندامی هەیئەت ئیجرایی کومیتەی دیفاع لە کرێکارانی مهاباد، دوانێوەرۆی رۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی خەزەڵوەر لە شاری سنە بەهۆی وه‌ستانی دڵ گیانی لەدەستدا.