مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ خالد ره‌حمه‌تی له‌ ئاوایی باینچۆ

619t
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ئاوایی “باینچۆ” و خه‌ڵكی شاری سنه‌ و ناوچه‌ جیاجیاكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌، مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ “خالد ره‌حمه‌تی” به‌رێوه‌برد.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌ به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ خالد ره‌حمه‌تی به‌ره‌و ئاوایی باینچۆ وه‌رێكه‌وتن و مه‌راسمێكی گه‌وره‌ و شكۆداریان به‌رێوه‌برد. له‌ ئاكامی ئه‌م مه‌راسمه‌دا به‌ هۆی قه‌ره‌باڵغ بوون و زۆر بوونی خه‌ڵكه‌كه‌، چه‌ندین رووداوی هاتووچۆ روویدا و چه‌ندین كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم به‌رێوه‌بردنی هه‌ر چه‌شنه‌ مه‌راسمێكیان بۆ هاوڕێ خالد، قه‌ده‌غه‌ كردبوو. به‌ڵام چونكه‌ هاوڕێ خالد له‌ نێو خه‌ڵكدا به‌ناوبانگ و سیمایه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌بوو، خه‌ڵك هیچ سه‌رنجێكیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی رژیم نه‌دا و ئه‌م مه‌راسمه‌یان به‌ڕێوه‌برد.