له دوو حادیسه‌ی جیا جیا به مه‌ودای كه‌م، دوابه‌دوای نقوم بوونی دوو به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان له كه‌نارئاوه‌كانی توركییه و یونان، لانیكه‌م ٢١ په‌ناخوازی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه سێهه‌می مانگی به‌فرانبار ئه‌م په‌ناخوازانه له حاڵێكدا له كه‌نارئاوه‌كانی توركییه به لێنج بۆ لای جهزێرهی ” لێسبۆس”ی یونان به ڕێوه بوون، له‌گه‌ڵ شه‌پولێكی به‌رز ڕووبه‌روو بوونه‌وه و نقوم بوون. شایانی باسه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش لانیكه‌م ١١ په‌ناخوازی دیكه له كه‌نارئاوه‌كانی توركییه له ده‌ریای ئێژه گیانیان له‌ده‌ست دا. به پێی راپۆرتی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ری، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له ٥ هه‌زار په‌ناخواز به‌هۆی راكردن له‌شه‌ڕ و بهرسێتیی و له ڕێگه‌ی چوون بۆ ئۆرووپا دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.