مه‌رگی ساڵانه‌ ٣ میلیۆن كه‌س به‌هۆی پیسبوونی كه‌ش و هه‌وا له‌ جیهان

435
به‌ پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ژینگه‌پارێزی “نه‌یچێر”، ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٣ میلیۆن كه‌س له‌ جیهان دوابه‌دوای زیانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ پیسبوونی كه‌ش و هه‌وا، به‌ مه‌رگی له‌ناكاو گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، رێژه‌ی مه‌رگ و میر به‌ هۆی پیسبوونی كه‌ش و هه‌وا، به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ مه‌رگی ٦ كه‌س له‌ هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌كدا. دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ له‌ ئوروپا و ئامریكا ته‌ولید و بڵاوكردنه‌وه‌ی گازه‌ گۆڵخانه‌ییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی مه‌رگی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیانه‌. به‌م پێیه‌ ئالودگی هه‌وا چواره‌مین هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌سه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ ئه‌ژمار دێت. ته‌پ و تۆزه‌كانیش كه‌ وه‌كوو حاڵه‌تێك له‌ ئالوده‌گی هه‌وا ده‌ناسێندرێن، هۆكاری زیاتر له‌ یه‌ك پێنجه‌می مه‌رگ و میری له‌ناكاوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ئالودگی هه‌وایه‌. سازمانی ژینگه‌ی رژیم ساڵی رابردوو، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ٨٠ هه‌زار ئێرانی به‌ هۆی ئالوده‌گی هه‌وا و ته‌پ و تۆز راگه‌یاند.