مه‌رگی مناڵانی ئافریقایی له‌به‌ر نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك

77777
سندوقی مناڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف”رایگه‌یاندووه‌، كه ‌رۆژانه‌ ده‌وری ٥٠٠ مناڵی ئافریقایی به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌ستیان به‌ ئاوی خاوێن و ئیمكاناتی دیكه‌ی بێهداشتی راناگات، گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م سندوقه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه ‌٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌ سه‌روبه‌نه‌ی كۆنفرانسێك كه‌ بڕیاره‌ له‌ ژێرناوی”پشتگیری بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك” له‌ ئافریقا كه‌ له‌ داكا پێته‌ختی سێنێگاڵ به‌رێوه‌بچێ، راگه‌یاند، زیاتر له‌ ٧٠٠ میلیۆن كه‌س له‌ سه‌حرای باشووری ئافریقا له‌ سه‌ره‌تاییترین ئیمكاناتی بێهداشتی بێبه‌شن. ئه‌وه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ به‌وته‌ی” یونیسێف” ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و‌ ئیمكاناته له‌ماوه‌ی ٢٥ ساڵی رابردوودا ته‌نها شه‌ش له‌ سه‌دا هه‌ڵكشاوه‌.