مه‌رگی ١٧ په‌ناخوازی سوری دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی توركیه‌

448
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشیتێدپرێس، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر دوابه‌دوای وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌ناخوازان له‌ ئاوه‌كانی ساحیلی توركیه‌، لانیكه‌م ١٧ په‌ناخوازی سوری گیانیان له‌ده‌ستدا. دوابه‌دوای عه‌مه‌لیاتی گاردی ساحیلی توركیه‌، ٢٠ كۆچبه‌ری دیكه‌ی ئه‌م به‌له‌مه‌ رزگار كران. ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له “بۆدرم”ه‌وه‌ سواری به‌له‌م بوون و ئه‌م رووداوه‌ ماوه‌یه‌ك پاش حه‌ره‌كه‌ت تووشی ئه‌م رووداوه‌ بوو. هه‌فته‌ی رابردووش گاردی ساحیلی توركیه‌ رایگه‌یاند: دوابه‌دوای نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان كه‌ به‌ره‌و ئوروپا ده‌چوون، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.