مه‌رگی گوماناوی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی شیبان

386q
“كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی” هه‌واڵی مه‌رگی گوماناوی “محه‌ممه‌د حمادی” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی “شیبان”ی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه‌ی خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز، رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوای ته‌واو بوونی ٧ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌لاسانی” گیانی له‌ده‌ستدا. كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ زیندانی شیبان هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراویان سه‌كته‌ی مه‌غزی راگه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو ساڵی ١٣٨٧ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تی “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌ت رژیم”، به‌ ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.