مه‌سمومیه‌تی دوو كرێكار له‌ گیلانغه‌رب

330t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆئۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ شیركه‌تێكی ئێكتشافاتی له‌ پشت كێوه‌كانی “ته‌نگ حاجیان”ی شاری گیلانغه‌رب، گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك و بریندار بوونی كه‌سێكی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، شیركه‌تی ئێكتشافاتی كه‌ له‌ پشت كێوه‌كانی “ته‌نگ حاجیان”ی شاری “گیلانغه‌رب” دایه‌، بۆ نیگابانی ماشین ئاڵاته‌كانیان و حه‌سانه‌وه‌ی كرێكاران له‌ خێمه‌ و به‌ بێ ئیمكانات و كه‌ل و په‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌ هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆئۆكسیدی كه‌ربۆن، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ كه‌ برای كرێكاره‌ گیان به‌ختكردووه‌ بوو، بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.