رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌مه، به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی شیری ماوه به‌سه‌رچوو له مه‌دره‌سه‌یه‌كی ده‌بستانی “مطهری”ی شاری سونقوڕی كرماشان، ١٨ خوێندكار تووشی نه‌خۆشی بوون و له ئاكامدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م رووداوه منداڵانی تووشی ئازاری دڵ و رشانه‌وه كردووه و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره. هه‌ندێكیان له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س بوون و ژماره‌یه‌كی ترشیان هێشتا له ژێر چاودێری پزشكی دان. شایانی باسه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری سونقۆڕ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به درۆ راگه‌یاندووه و له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێكی مه‌حه‌للی وتویه‌تی كه هۆكاری نه‌خۆشی خوێندكاران شیری ماوه به‌سه‌رچوو نه‌بووه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ شیری سه‌همیه‌ی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه ئه‌نجام دراوه، ٤٥٩ كارتۆن له‌و شیره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.