مه‌سمووم بوونی ١١ كرێكار له‌ تاران

581y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ١١ كرێكار كه‌ له‌ ئه‌نبارێكی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ژێرزه‌مینێكی ساختمانی له‌ خیابانی “وه‌لیعه‌سر”ی تاران له‌ حاڵی پشوودان بوون، به‌ هۆی هه‌ڵمژینی گاز مه‌سمووم بوون.
ده‌رگاكانی ئه‌م ئه‌نباره‌ دوای كۆتایی هه‌ر رۆژ كار، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌م كرێكارانه‌ داده‌خرا و كاتێك ئه‌م كرێكارانه‌ مه‌سمووم بوون، ئیمكانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌م ئه‌نباره‌یان نه‌بوو. گروپه‌كانی ئیمداد و نجات پاش ئه‌وه‌یكه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، توانیان به‌ بڕینی ده‌رگاكانی فلێزی و دژه‌ دزی ئه‌م ئه‌نباره‌، كرێكارانی مه‌سمووم رزگار بكه‌ن. شایانی باسه‌، بارودۆخی جه‌سته‌یی دوو كه‌س له‌م كرێكارانه‌ خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌.