مه‌سمووم بوونی پێنج كرێكار له‌ تاران

36
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، پێنج كرێكاری رستوورانێك له‌ تاران، به‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گازی چای ئه‌م رستوورانه‌، مه‌سموم بوون و له‌ ئاكامدا كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌م رستورانه‌دا چایه‌ك بۆ لابردنی چه‌وری و پاشماوه‌ی خۆراكه‌كان هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌، بارۆدۆخی كاریی بۆ كرێكاران دژوار كردبوو. كرێكاران كاتێك كه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌، چوونه‌ نێو ئه‌م چایه‌، مه‌سموم بوون و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌. ئه‌م پێنج كرێكاره‌ دواتر له‌ لایه‌ن سازمانی ئاگركوژێنه‌وه‌ رزگار كران، به‌ڵام یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، بارودۆخی دوو كه‌سی دیكه‌ له‌م كرێكارانه‌، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.