موعه‌لیم و هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ ناچار ئێرانی به‌جێهێشت

181
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، موعه‌لیمێكی هونه‌رستانی “ئافه‌رینش” به‌ناوی “گه‌لاوێژ ئه‌یووبی” خه‌لكی شاری سنه‌ به‌ هۆی گوشاری توندی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم، به‌ ناچار ئێرانی به‌جێهشت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ بانگ كرا و سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌ فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو. هه‌روه‌ها ده‌وترێت هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه‌ كورته‌نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان بۆده‌نارد. شایانی باسه‌، گه‌لاوێژ ئه‌یوبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “ئاویه‌ر پارێز” بوو كه‌ چالاكی ژینگه‌پارێزیان ئه‌نجام ده‌دا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →