میلیتاریزه‌ كردنی سنووری ئێران و عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

388q
فه‌رمانده‌ی یه‌گانه‌كانی ویژه‌ی ناجا هه‌واڵی ناردنی “هێزه‌كانی ویژه‌”ی ناجا و جێگیر كرانی “واحێدی تایبه‌ت” له‌ سنووری عێراقی راگه‌یاند.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌م یه‌گانه‌ له‌ سێ خاڵی سنووری “مێهران، چزایه‌ و شه‌له‌مچه‌” رایگه‌یاند: “له‌ حاڵی حازردا یه‌گانه‌كانی تایبه‌تی ناجا به‌ سه‌ر‌نجدان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران، واحێدگه‌لێكی تایبه‌تیان بۆ سنوور ناردووه‌ و واحێده‌كانی تایبه‌تی یه‌گانه‌كانی ویژه‌ له‌ ناوچه‌گه‌لێكی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی ره‌سه‌د كردنی هه‌لومه‌رج و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێحتمالی جێگیر كراون.”