میلیتاریزه‌ كردنی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

252y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، كه‌ش و هه‌وای شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌منییه‌تی و میلیتاریزه‌ كراوه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی و ئیتلاعات و هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری ئینتزامی له‌ شوێنه‌ حه‌ساسه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌وانه‌: چوارڕێیه‌كان، مه‌یدانه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاری مه‌ریوان جێگر كراون و هاتووچۆی خه‌ڵكیان خستۆته‌ ژێر چاوه‌دێری توندی خۆیانه‌وه‌ و حكومه‌تی نیزامی رانه‌گه‌یه‌ندراو به‌سه‌ر شاری مه‌ریواندا زاڵه‌. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد، زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان میلیتاریزه‌ كراون.