میلیونها كه‌س له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری مه‌سكه‌ن له‌ ئێران

251
به‌ پێی دانپێدانانی به‌ڕێوبه‌ری عیلمی گه‌ڵاڵه‌ی گشتی مه‌سكه‌نی رژیم، هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ٣٤ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران توانای دابین كردنی مه‌سكه‌نێكی گونجاویان نییه‌.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی ٨ میلیۆن بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێران مه‌سكه‌نی شه‌خسییان نییه‌، دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌ له‌ بنه‌ماڵانه‌ ناتوانن لانیكه‌مه‌كانی پێویست له‌ حه‌وزه‌ی مه‌سكه‌ن بۆ خۆیان دابین بكه‌ن. به‌ وته‌ی ناوبراو، یه‌ك سێهه‌می جه‌معیه‌تی ئێران مه‌سكه‌نیان نییه‌. شایانی باسه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كه‌سانێك كه‌ له‌ ژێری هێڵی هه‌ژاریدا مه‌سكه‌ن دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زۆرتر له‌ ئامار و ئه‌رقامێكه‌ كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت. پێشتریش ره‌ئیسی دامه‌زراوه‌ی موتاڵعات و لێكۆڵینه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دانیشگای تاران رایگه‌یاندبوو: زیاتر له‌ ١٥ میلیۆن حاشیه‌نشین له‌ ئێراندا هه‌یه‌.