ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ناوچە سنوورییهكانی کوردستان و سهر رێگای کاروانچییەکان و شوێنە ئەستەمەکانی هاتووچۆیان مینڕێژ كردووه.
به پێی راپۆرتهكان، ناوەندە ئەمنیەتی و هێزە چەکدارەکانی رژیمی كۆماری ئیسلامی پشت بازاڕچەی دەرەوەران تا دەگاتە پشتی بەردەڕەش و دووپلۆرە و پاسگای کانی سێفیان مینرێژ کردوە، ئەوەش لە حاڵێکدا کە لە میدیاکانی خودی رژیمدا باس لە هەڵگرتنەوەی مین لەو ناوچانە دەکەن. به پێی ئهم راپۆرته، تیمێکی هەڵگرتنەوەی مینی سەر بە ناوەندەکانی هەڵگرتنەوەی مین لەو ناوچەیەن، بەڵام کاری ئەوان تەنیا هەڵگرتنەوەی مین لە دەورووبەری کۆنە پایەگاکانی رژیم و ئامادەکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو مۆڵگانەی رژیمن. لە حاڵێکدا تیمێکی دیکەی ناوندە ئەمنیەتییەکانی رژیم خەریکی دانانەوەی مین لەسەر رێگای هاتوچۆی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکانن. شایانی باسە دانانەوەی مین لەلایەن هێزەکانی رژیم لە کوردستان لە حالێکدایە کە ئێستاش نیزیک بە ١٢ میلیۆن مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵە لە کوردستان هەڵنەگیراونەتەوە و رۆژ نییە تەقینەوەی مین لە کوردستان قوربانیی لێ نەکەوێتهوه.