مەترسیی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی پەنابەرێکی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ نوروێژ

380t

هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسیخەڵکی شاری ورمێ، پاش نزیک بە ٦ ساڵ، داوای په‌نابه‌ریه‌تی لە وڵاتی نۆروێژ رەت کرایەوە و هەڕەشەی دیپۆرتی لەسەرە.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چەند ساڵ له‌وه‌پێش “حەمید عەبدولی‌پوور” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، به‌ تۆمه‌تی چالاکی سیاسی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی‌ نه‌یاری رژیم لەلایەن دادگای شاری ورمێ حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا كه‌ دواتر له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هەتاهەتایی زیاد كرا. ئەم هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییە پاش ته‌ئید كردنی حوکمەکەی، بەناچاری شاره‌كه‌ی بەجێهێشت و رووی لە دره‌وه‌ی وڵات کرد و ساڵی ١٣٨٧ لە وڵاتی نۆروێژ داوای مافی پەنابەریی کرد. ئەم راپۆرتە باس لەوەدەکات کە بەڵگەی ره‌سمی هەردوو حوکمی دادگا رادەستی باڵویزخانەی نۆرێژ لە تاران كراون. سەرەڕای بوونی ئەو بەڵگە ره‌سمیانه‌ و پشتیوانیی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان، “حەمید عەبدولی‌پوور” داوای پەنابەریه‌تیه‌كه‌ی لە وڵاتی نۆروێژ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌.