نادیاری چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بۆكان

به‌ پێی راپۆرتهكان، لە چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی زولفی، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، پاش دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان لە ورمێ و بۆکان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هیچ وڵامێكی روونیان پێ نهداونهوه‌. شایانی باسه، “عەلی زولفی، شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.