نادیار بوونی چاره‌نووسی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی نێدای جامعه‌ی كرماشان

848
سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی “نێدای جامعه‌ی كرماشان” پاش بانگ كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌، بێسه‌روشوێنه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ چاره‌نووسی “فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی” سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی “نێدای جامعه‌ی كرماشان” پاش بانگ كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، رۆژێك پاش بانگ كردنی فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی كاری ناوبراو و هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی ناوبراو له‌وانه‌ كۆمپیۆتێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.