نادیار بوونی چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

353y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه كه له‌‌ چاره‌نووسی كچێكی مهابادی ١٧ ساڵه‌ به‌ناوی “لاله‌ خوشنوود”، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ رۆژێك پاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری “مهاباد”ه‌وه‌ بێسه‌رو شوێنه‌ و بنه‌ماڵكه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌‌ كچه‌كه‌یان له ‌لایه‌ن هێزه‌كالنی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كچه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌. شایانی باسه‌، چه‌ندین كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ “سه‌حه‌ر سه‌عاده‌تی، ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی و ئومید كه‌ریم زاده‌”، نامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ نادیار بوونی چاره‌نووسی ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌، بۆ مه‌جلیسی رژیم ناردووه‌، به‌ڵام ‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →