نادیار بوونی چارەنووسی هه‌ڵسووڕاوێكی مەدەنی له‌ مه‌ریوان

793
هه‌ڵسووڕاوێكی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان کە زیاتر لە ٦ مانگە لە لایەن ھێزەکانی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە، ھیچ ھەواڵ و زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.
بە پێی راپۆرتی “رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان”، “محەممەد عەلی مەحموودی” چالاکی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری مەریوان کە لە ٦ مانگ پێشترەوە لە لایەن ھێزەکانی رژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی لایه‌نگری لە یەکێک لە حیزبەكانی نه‌یاری رژیم دەستبەسەر کراوە، ھێشتا په‌روه‌نده‌كه‌ی بە شێوەی ته‌علیق ماوەتەوە. سەرچاوەی ھەواڵەکە باس لەوە دەکات کە “عەلی مەحمودی” ماوەی ٣ مانگ و ١٠ رۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر بووە و ئێستاکە گواستراوەتەوە بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێوین لە تاران. جێگەی ئاماژەیە کە عەلی مەحمودی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە ھەڕەشەی سەپاندنی حوکمی زیندانی درێژماوەی لێکراوە.