به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، تیمێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم، له شاری “تاران”ه‌وه، ره‌وانه‌ی كوردستان كرا.به پێی راپۆرتی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، رۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان تیمێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاره‌كانی كوردستان، چوونه نێو شاری سنه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م تیمه ئه‌منیه‌تییه ره‌وانه‌ی شاری مهابادیش بكرێن. شایانی باسه دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد، زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی توندی ئه‌منیه‌تیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.