ناردنی مه‌تنی كامڵی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی رژیم بۆ كۆنگره‌ی ئامریكا

255
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا رایگه‌یاند كه‌ مه‌تنی ته‌واوی رێكه‌وتنی گشتی هه‌سته‌یی رژیم و گروپی ١+٥، زه‌میمه‌ و ئه‌سناده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی بۆ كۆنگره‌ی ئامریكا ناردووه‌.
به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا، كۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، دوو مانگ مۆڵه‌تی دا كه‌ سه‌باره‌ت به‌م رێكه‌وتنه‌ كۆتاییه‌، بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. پێشتریش كۆماریخوازان و ژماره‌یه‌ك له‌ دێموكراته‌كانی كۆنگره‌، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ ده‌ربڕیبوو‌. پاشان، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ وڵامی‌ نه‌یاراندا رایگه‌یاندووه‌: “هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه‌ له‌دژی په‌سه‌ند ‌كردنی رێكه‌وتنی‌ هه‌سته‌یی بێت، ڤێتۆ ده‌كات. نه‌یارانی رێكه‌وتن، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤێتۆی سه‌رۆك كۆماریی ده‌بێ دوو سێهه‌می ده‌نگی كۆنگره‌ به‌ده‌ست بێنن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئێسرائیل داوای له‌ یاسادانه‌رانی ئامریكایی كردووه‌ تا رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند نه‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →