ناردنی هه‌یئه‌تێك بۆ شیركه‌تی تراكتۆرسازی كوردستان

231y
هه‌یئه‌تێك به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “تراكتۆرسازی كوردستان”، له‌لایه‌ن شیركه‌تی “تراكتۆرسازی ته‌ورێز”ه‌وه‌ ره‌وانه‌ی كوردستان كرا. به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكاراییه‌كان”، ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ كه‌ بریتین بوون له‌ حه‌راست، هه‌یئه‌ت‌ مودیره‌ و مودیر عاملی شیركه‌تی تراكتۆرسازی، بۆ پێشگیری له‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كۆتایی هێنان به‌ مانگرتن، چوونه‌ نێو كرێكاران. ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ له‌ ئاكامدا به‌ كرێكاران وه‌عده‌ و به‌لێنیان دا كه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی سه‌ختی كاریی و بارودۆخی ناله‌باری به‌رێچوونی ژیان، مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.