ناردنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی قه‌ته‌ر بۆ یه‌مه‌ن

360
رۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی قه‌ته‌ر ته‌یار به‌ چه‌كی قورس و نیوه‌ قورس، موشه‌كگه‌لێكی دیفاعی و ده‌زگاكه‌لێكی پێشكه‌وتووی پێوه‌ندیگرتن به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ست بوون به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان، چوونه‌ بۆ یه‌مه‌ن.كاناڵی خه‌به‌ری “ئه‌لجه‌زیره‌” رایگه‌یاند، ئه‌م هێزانه‌ بڕیاره‌ له‌ ناوچه‌گه‌لێكی جیاجیا له‌ یه‌مه‌ن له‌وانه‌ “شه‌بۆه‌، ئه‌لجوف، مارب و عه‌ده‌ن” جێگیر بكرێن و له‌ عه‌مه‌لیاتی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی له‌دژی حه‌وسییه‌كان و لایه‌نگره‌كانیان شه‌ڕ بكه‌ن. به‌ ناردنی هێزه‌كانی قه‌ته‌ری بۆ یه‌مه‌ن، ژماره‌ی هێزه‌ نیزامییه‌ هاوپه‌یمانه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س. حه‌وسییه‌كان كۆنتڕۆڵی شاری به‌نده‌ری عه‌ده‌نیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام سه‌نعا پێته‌خت و به‌شێكی به‌رین له‌ یه‌مه‌ن هێشتا له‌ ئێختیاریان دایه‌.