ناردنی پارازیت و فیلتر كردنی ئینترنێت له‌ شاری سنه‌

872

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ناردنی پارازیت بۆسه‌ر كاناڵه‌ ماهواره‌ییه‌كان و فیلتر كردنی سایته‌ ئینترنتی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ شاری سنه،‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه‌ له شاری سنه‌ و له‌وانه‌ له‌‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای ئه‌م شاره‌، كاناڵه‌ ماهواره‌ییه‌كان به‌ تایبه‌ت كاناڵه‌كانی ئۆپۆزیسیونی رژیم له‌وانه‌ “كۆمه‌ڵه‌ تی وی و سی پی ئای” پارازیتی خراوه‌ته‌ سه‌ر و بینینی ئه‌م كاناڵانه‌ ئه‌سته‌م بووه‌. شایانی باسه‌، ناردنی پارازیت و شه‌پۆلی مێغناتیسی، مه‌ترسیه‌كی زۆری بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتییان به‌ به‌تایبه‌ت ژنانی دووگیان هه‌یه‌ و كاریگه‌ریه‌كی خراپی له‌سه‌ر منداڵه‌كنیان ده‌بێت و جۆره‌ها نه‌خۆشی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.