ناردنی په‌یامه‌ك بۆ چاوترسێن كردنی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی

147
ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ تایبه‌تی له ‌یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا ئیداره‌ی ئیتلاعات په‌یامه‌كی بۆ چاوترسێن كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ناردووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك په‌یامه‌ك له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ به‌ ناوه‌رۆكی “هه‌ڕه‌شه‌ئامێز” بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ نێردراوه‌ كه‌ كه‌سێكی نزیكیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌ و سیاسییه‌. ئیداره‌ی ئتیلاعات به‌ ناردنی ئه‌م په‌یامه‌كانه‌، داوای له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ منداڵه‌كانیان رابگه‌یه‌نن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →