نارد‌نی دوو كه‌شتی هێزی ده‌ریای رژیم بۆ نزیك ئاوه‌كانی یه‌مه‌ن

71y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزی‌ ده‌ریایی ئه‌رته‌شی رژیمی كۆماری ئیسلامی، دوو كه‌شتی نیزامی خۆی به‌ره‌و ئاوه‌كانی نزیك به‌ “یه‌مه‌ن” به‌ڕێكردووه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌وڵنێری حكومه‌تی “فارس”، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی رژیم، له‌ به‌ندرعه‌باس رایگه‌یاند كه‌ مه‌ئمووریه‌تی ئه‌م ناوه‌ جه‌نگیانه‌، “پاراستنی هێڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌شتیڕانی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاوه‌ ئازاده‌كانه‌”. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌م مه‌ئمووریه‌ته‌ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.