ناره‌زایه‌تی له‌دژی ته‌بعید و هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ئه‌حمه‌د زه‌یدئابادی

623y
گروپێك له‌ رۆژنامه‌نووسانی ئێران له‌ نامه‌یه‌كی ئێعترازییدا رووبه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئینتزامی رژیم، سه‌باره‌ت به‌ ته‌بعید و هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ “ئه‌حمه‌د زه‌یدئابادی”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.له‌م نامه‌یه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن ١٠١ رۆژنامه‌وانی نێو ئێران و دره‌وه‌ ئێمزا كراوه،‌ هاتووه‌: “ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م رۆژانه‌ به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د زه‌یدئابادی، رۆژنامه‌نووسی ته‌بعیدی دێت، وه‌بیر هێنه‌ری راستییه‌كی تاڵه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئینكاری به‌رپرسانی رژیم، نه‌ ته‌نیا زیندانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له‌ زیندانه‌كانی ئێران دا هه‌یه،‌ به‌ڵكوو رۆژنامه‌نووسێك پاش تێپه‌ر كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی دوو خراوه‌ته‌وه‌، تا مافی ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونه‌كه‌ی تا كۆتایی ژیانی لێ بستێندرێته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →