ناساندنی عاسمه‌ جه‌هانگیر وه‌كوو هه‌واڵنێری مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ‌ كاروباری ئێران

2
“عاسمه‌ جه‌هانگیر” وه‌كوو هه‌واڵنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان بۆ كاروباری ئێران ناسێندرا‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی راسپارده‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌كوو هه‌واڵنێریی تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ‌ كاروباری ئێران، عاسمه‌ جه‌هانگیر، چالاكی پاكستانی مافی مرۆڤ وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید ناسێندراوه‌. عاسمه‌ جه‌هانگیری یه‌كێك له‌ رابه‌رانی “بزووتنه‌وه‌ی پارێزه‌ران”‌ له‌ پاكستان بوو. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٨٣ هه‌تا ٢٠٠٧ له‌ زینداندا بووه‌. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ی مافی مرۆڤ‌ له‌ مه‌ودای ساڵه‌كانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٠ وه‌ك هه‌واڵنێریی تایبه‌تیی ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چالاكیی ده‌كرد و چه‌ندینجار له ‌ئاست پێشێلكرانی مافی به‌هاییه‌كان، ره‌خنه‌ی له‌ كۆماری ئیسلامی كردووه‌. ئه‌حمه‌د شه‌هید، به‌ پێی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی، رۆژنامه‌نووسان و كه‌سووكاری قوربانیانی تووندوتیژییه‌ سیاسییه‌كان ده‌یكرد، ناوبه‌ناو له‌سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران راپۆرتی پێشكه‌ش ده‌كرد.