به پێی راپۆرته‌كان، ١٩٠ كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و سیاسی له نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا بۆ سه‌رۆكی فیفا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه كردنی به‌شداری ژنانی ئێران له وه‌رزشگاكان بوون.
له به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه: “پێشگیری رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له ورودی ژنان بۆ نێو ستادیوماكان به مه‌به‌ستی چاولێكردنی موسابقاتی فوتباڵ كه له ساڵی ١٩٨٢ی زایینیه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ناچارمانی كرد تا داواتان لێبكه‌ین بۆ لابردنی ئه‌م مهمنوعیهته ناعادڵانه یارمه‌تیمان بده‌ن. گرتنه‌به‌ری وه‌ها سیاسه‌تێك له‌دژی ژنان له ئێران هه‌ڵاواردنه و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی فیفایه. فیفا ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌نگاری هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردن و ته‌عه‌سۆب، له‌وانه بێبه‌ش كرانی ژنان له چاولێكردنی موسابقاتی فوتباڵ له وهرزشگاكاندا ببێته‌وه.