نامه‌ی ئێعترازیی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی

510y
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی، له‌ نامه‌یه‌كدا رووبه‌ “حه‌سه‌ن رۆحانی” و سه‌رۆكی قوه‌ی قه‌زایی رژیم، به‌ په‌ره‌سه‌ندنی حوكمه‌كانی قه‌زایی له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكاران له‌م نامه‌یه‌دا چه‌ند حاڵه‌ت له‌ حوكمه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی دادگای قه‌زایی له‌دژی كرێكاران و فه‌رهه‌نگیان له‌وانه‌ ده‌ركردنی حوكمی زیندان، شلاق و پێكهێنانی په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارییان مه‌حكووم كرد.