نامه‌ی ئێعترازی سازمانی مه‌ركه‌زیی كرێكارانی سوئێد به‌ رژیم

452y
واحێدی “بی.ئێل” یه‌كێك له‌ رێكخراوه‌كانی ناوه‌ندی كرێكارانی سوئێد له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بووه‌.له‌ به‌شێك له‌م نامه‌دا كه‌ بۆ رێبه‌ر، سه‌رۆك كۆمار و ره‌ئیسی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیمی ئیسلامی نێردراوه‌، هاتووه‌: “بارودۆخی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران ماوه‌یه‌كه‌ كه‌ زۆر دژوارتر له‌ جاران بووه‌ و له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌م سه‌ركووتانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌. ئێمه‌ ئێحزار، هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران مه‌حكووم ده‌كه‌ین. سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون و یان به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌ هۆی دیفاع له‌ مافی ره‌وا و سه‌ره‌تایی كرێكاری و ئینسانی له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بازداشت كراون، ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری قه‌زایی له‌دژی ئه‌وان كۆتایی پێبێت.