كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و مافه‌كانی مناڵ له ڕێی نامه‌یه‌كی سهرئاواڵاوه روو له شاره‌داری تاران، خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌تی كاركردنی ده‌ست فرۆشان بوون.
هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و مافه‌كانی مناڵ داوایان له شاره‌داری تاران كرد تا چاودێری بكه‌ن به‌سه‌ر مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی كرگێڕان و مه‌ئمورانی ئه‌م ڕێكخراوه له كاتی بەرەوڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه بۆ دابینكردنی بژیوی بنه‌ماڵه‌یان ڕیگهیهكیان بیجگه له ده‌ستفرۆشی نییه. شایانی باسه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه له بارودۆخێكدایه كه هه‌موو رۆژێ ده‌بیسترێت كه هه‌ندێ له مه‌ئمورانی شاره‌داری به ئاراسته‌ی ئه‌نجامی وه‌زیفه له پیاده‌ڕۆی شار به توند‌و تیژی یه‌وه هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان ده‌كه‌ن.