نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای مه‌حمود ساڵحی به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید

746
هه‌ڵسوواوی كرێكاری “مه‌حمود ساڵحی” نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵای روو له‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بڵاو كردۆته‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌ نامه‌كه‌ی مه‌حمود ساڵحی دا هاتووه‌: “ئێمه‌ كرێكاران هیچ تاوانێكمان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و ته‌نیا تاوانی ئێمه‌، هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكارییه‌. هه‌ر چه‌ند ده‌زانین كه‌ ئێوه‌ و هاوكارانی پێشووتان نه‌تانتوانیوه‌ چالاكییه‌كی تایبه‌ت بۆ باشتر كردنی بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی په‌یابه‌رزی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كان، له‌سه‌ر “دیمۆكراسی و مافی هاوڵاتیان” پێداگری ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێران هیچ چه‌شنه‌ ئازادییه‌كی راده‌ربڕین، پێكهێنانی ناوه‌ندی كرێكاری و یان كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ له‌ ئارادا نییه‌.”