نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی ده‌ستبه‌جێی براكانی كۆردپوور

713

هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵادا روو له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی براكانی كۆردپوور بوون.
له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌: “وێڕای نیگه‌رانی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌سعود و خوسرۆ كۆردپوور به‌ بۆنه‌ی بازداشتی بێ بنه‌ما و زیندانی كردنیان، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس، دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی دیمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان و هه‌واڵنێریی موكریانین. براكانی كوردپوور مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩١ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌رۆیانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٢دا به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ك: “ته‌بلیغ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی نیزام”، به‌ ته‌رتیب به‌ سێ و شه‌ش ساڵ زیندان وێڕای دوو ساڵ ته‌بعید بۆ كرمان مه‌حكوم كران. به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ داوا له‌ رێكخراوه‌كان و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین له‌ پێناو ئازادی براكانی كۆردپوور هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.”